دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا وەبەرهێنانێکی نایاب بە دۆگلاس لویزەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەستۆن ڤیلا نزیکە لە فرۆشتنی یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی ریزەکانی و دەیەوێ کەڵکێکی زۆر لە فرۆشتنی بگرێت.

روونە کە یانە ئینگلیزیەکە هەڕەشەی سزای یاساکانی سوود و بەردەوامیی لەسەرە و دەبێت لە هەر چالاکییەکی کڕین و فرۆشتندا بە وریاییەوە مامەڵە بکات تا سنووری زیانەکانی لەوەی هەیە زیاتر نەبێت کە سێ وەرزی لەدوای یەکە خەرجییەکی زۆری لە گواستنەوەی یاریزاندا کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی یوڤێنتۆس و ڤییەلا گەشتوونەتە قۆناخی کۆتایی رێککەوتن لەسەر دۆگلاس لویزی یاریزانی هێڵی ناوەند و، مامەڵەکە جگە لە بڕە پارەیەک بۆ خەزێنەی ئەستۆن ڤیلا، دوو یاریزانی خانمە پیەرەکەیشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەی رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، لەگەڵ بڕی 25-30 ملیۆن یۆرۆ، هەردوو یاریزان ئیزنۆ بارینشیای ئەرجەنتینی و ساموێڵ ئیڵینگی ئینگلیزیش لە رێککەوتنەکەدا دەبێت.

تیاگۆ مۆتای تازە دەستبەکاربوو مکوڕە لەسە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ لویزی بەڕازیلی و  رۆمانۆ نووسیویەتی کە وردەکارییەکان نزیکن لەوەی ئاشکرابکرێن و رێكکەوتنەکەیش بە رێژەی 100% روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button