عێراقکوردستان

هەر چوار یانە کوردستانیەکە پشکیان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە

Yariga App

یاریگا-

یانە کوردستانیەکانی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە گەڕی رابردووی خولەکە ئەنجامی باشیان بە دەستهێنا کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەر چوار یانە یاریزانیان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردوودا هەبێت.

دهۆک بە هۆی ئەو سەرکەوتنە گرینگەی بەرامبەر تەڵەبە بە دەستیهێنا، یاریزان مۆسیس لۆکاسی دڵی بەرگری ناوی لە پێکهاتەکەدا هەیە و سەرەڕای ئەوەش ئەحمەد خەلەف راهێنەری دهۆک بە باشترین راهێنەری گەڕی رابردوو دەستنیشانکرا، نەورۆز کە توانی لە دەرەوەی یاریگای لە نەفت بباتەوە، موڕتەزا هەدیب یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەکە ناوی لە پێکهاتەکەدایە.

دوای ئەوەی به دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەفتی میسانی بردەوە لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری، هەڵۆ فایەق یاریزانی بەرگری راستی زەردپۆشەکان ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردوودا هەیە، زاخۆ وێرای یەکسان بوونی بەرامبەر شورتەی خاوەن پلەی یەکەم و بە هۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەم یاریەدا عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ گۆڵپارێزی پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button