گرنگترینیۆرۆی 2024

ساوسگەیت: شوێنگرەوەی ئەم یاریزانەمان نییە

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیتوانی بە ئاستێکەوە دەرکەوێت جێی ئومێد بێت بۆ هاندەرانیان کێبڕکێی نازناوی یۆرۆی 2024 بکەن.

ئینگلتەرا بە راهێنەرایەتی گاریس ساوسگەیت لە دووەم یاریی خۆیاندا بەرانبەر دانیمارک 1-1 لە یارییەکە هاتنە دەرەوە، ئەگەرچی خاڵێکیان بەدەستهێنا بۆ مسۆگەرکردنی پێشەنگی کۆمەڵەکە، بەڵام ئاستیان ون بوو بوو لە یاریگادا.

دوای یارییەکە، لەبارەی بژاردەکانی بۆ هێڵی ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکان لەو پێگەیە، ساوسگەیت ددانی بە راستیەکدا نا کە نەبوونی کاڵڤین فیلیپس چ کاریگەرییەکی دورستکردووە لەو شوێنە.

پێکهاتەی فەرمی ئینگلیزەکان جارێکیتر ئالیکساندەر ئارنۆڵد بینرا لە هێڵی ناوەند، ئەویش وەک تەواوی یاریزانەکانیتر نەیتوانی خۆی دەربخات. لە گێمی دووەم گۆڕانکاریی پێکرا و کۆنەر کالاگەر هاتە یارییەوە بەبێ ئەوەی زیادەیەکی پێبێت. گاریس وتی

ویستمان کۆنەر بخەینە یارییەکەوە، هەندێ وزەمان پێویست بوو تا باشتر فشار بکەین. ئارنۆڵد هەندێ کات ئارنۆڵد ئەوەی جێبەجێکرد کە لێیمان دەویست. ئێمە دەزانین ئەمە ئەزموونێکە، دەشزانین کە جێگرەوەیەکی سروشتییمان نییە بۆ شوێنی کاڵڤین فیلیپس

ویستم کۆنەر بخەمە یارییەکەوە، چونکە هەندێ وزەمان پێویست بوو تا فشاری زیاتر بکەین. ئارنۆڵد لە هەندێ کاتدا ئەوەی ئەنجام دا کە چاوەڕوانییمان لێی هەبوو بیکات. ئێمە دەزانین ئەمە ئەزموونێکە و دەشزانین شوێنگرەوەیەکی سروشتییمان نییە بۆ کاڵڤین فیلیپس. شتی جیاواز تاقیدەکەینەوە.

فیلیپس دوای ئەوەی یەنایەری ئەم ساڵ بە خواستن لە مانچێستەر سیتیەوە نێردرایە ریزەکانی وێستهام، ئاستی دابەزی و لەگەڵ ئەوەیش دووچاری پێکان هات. بەوەش نەتوانرا وەک رەگەزێکی سەرەکیی پێکهاتەکەی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بێت.

ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی سێیەم پێشەنگە و سێیەم یاریی خۆی بەرانبەر سلۆڤینیا ئەنجام دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button