کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لیۆ مێسی هەرا لە کۆپا ئەمێریکا دەنێتەوە

زیاتر لە 70 هەزار بلیت فرۆشراون

Yariga App

یاریگا –

تەواوی بلیتەکانی یاری کردنەوەی کۆپا ئەمێریکا لە نێوان ئەرجەنتین و کەنەدا فرۆشراون.

بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 1:00 (بە کاتی هەولێر) کۆپا ئەمێریکا دەستپێبکات و یەکەم یاریش لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

ئالێخاندرۆ دۆمینگێز، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور روونیکردووەتەوە

تەواوی بلیتەکانی یاری یەکەمی کۆپا ئەمێریکا فرۆشراون، هیوادارین هاندەران کاتی خۆش بەسەرببەن و بینەر یاری کوالێتی جیهانی بن.

100مین وەشانی کۆپا ئەمێریکا لە ساڵی 2016 لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئەوکاتەش ریکۆردی مێژوویی ئامادەبوونی بینەران تۆمار کران.

پێشبینی دەکرێت، زیاتر لە 70 هەزار کەس، ئامادەی یاری نێوان ئەرجەنتین و کەنەدا بن.

لە وەشانی ئەمجارەی کۆپا ئەمێریکا، 10 هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور و شەش هەڵبژاردەی کۆنکاکاف، ئەمریکای ناوەڕاست و کاریبی بەشداری دەکەن.

ئەرجەنتین لە ساڵی 2021 نازناوەکەی بردەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوروگوای، بە 15 نازناو خاوەن زۆرترین مێژووی پاڵەوانیەتییەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button