ئینگلتەراگرنگترین

لێستەر سیتی راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی ستێڤ كۆپەری وێڵزی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی لێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، بۆ وەرزی نوێ ستێڤ كۆپەر دەبێتە راهێنەری نوێی یانەكەیان.


گرێبەستەكەی كۆپەر لەگەڵ لێستەر سیتی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2027 دەبێت.

وەرزی رابردوو لێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 97 خاڵ بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاری دەكات.

راهێنەرە وێڵزییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ نۆتینگهام 18 یارییان كرد و لە سێ یاری براوە بوون دە یاری تووشی شكست هاتن و پێنج یاریش یەكسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button