یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)، ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، ئه‌رجه‌نتین پارێزگاری له پێشه‌نگ كرد و به‌رازیل پله‌یه‌ك هاته پێش و عێراقیش مێژووی تۆماركرد و سێ پله هاته پێش.
به‌پێ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م مانگه‌ی فیفا بۆ باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 2 خاڵی زیادكرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یشته 1860 خاڵ. هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساش له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه به 1837 خاڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 3 خاڵی له‌ده‌ستدا.
🇦🇷🇫🇷🇧🇪🇧🇷🏴🇵🇹🇳🇱🇪🇸🇭🇷🇮🇹
The latest #FIFARanking! 📈
— FIFA World Cup (@FIFAWorldCup) June 20, 2024
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش پله‌یه‌ك هاته پێشه‌وه 1791 خاڵ هاته پله‌ی چواره‌م و ئینگڵته‌راش دابه‌زی بۆ پله‌ی پێنجه‌م و كۆی خاڵه‌كانی 1878 خاڵه.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌كانی پورتوگال و هۆڵه‌ندا و ئیسپانیا له پله‌كانی حه‌فته‌م تاكو نۆیه‌میان گرتووه و ئیتاڵیا پله‌یه‌ك دابه‌زی چووه پله‌ی یازده‌م و كڕواتیا پله‌یه‌ك هاته پێش و له پله‌ی ده‌یه‌مه.
عێراق ریکۆردێکی مێژوویی لەسەر ئاستی ریزبەندی فیفا تۆماركرد، سێ پله هاته پێشه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 1443 سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی 55ی ریزبه‌ندی كه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا عێراق ده‌گاته ئه‌و پله‌یه، هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ش سێ پله دابه‌زی و هاته پله‌ی 56ی ریزبه‌ندی.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وتنه‌كانی جامی جیهانی و گه‌یشتن به جامی ئاسیا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆراند و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی برده‌وه، له مانگی شه‌ش دوو یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یكانی ئیندۆنوزیا و ڤێیتام ئه‌نجامداو له هه‌ردوو یاریش براوه بوو.