فابیان رویز: لە پێناو بەدەستهێنانی یۆرۆ دەجەنگین

یاریگا –
فابیان رویز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامانجی هەڵبژاردەكەی لە یارییەكانی یۆرۆ ئاشكرا كرد.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.
ئیسپانیا بە بردنەوە دەستیپێكرد و لە یاری یەكەمدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون و ئیتاڵییەكانیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەلبانیایان بردەوە.
🗣️ @FabianRP5: “Sabemos qué jugadores tiene Italia y lo bien que lo hace en estas fases finales. Por algo son los actuales campeones”.
➡️ “Será un partido intenso y disputado. Los jugadores italianos son agresivos, tácticos y tienen mucha calidad”. #VamosEspaña | #EURO2024 pic.twitter.com/fQV389JElh
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) June 19, 2024
لێدوانەكانی فابیان رویز پێش رووبەرووبوونەوەی ئیتاڵیا:
ناتوانین هەستەكانمان بشارینەوە، دەمانەوێت یەكەم هەڵبژاردە بین كە چوار جار نازناوەكە بەدەستبهێنین، دەجەنگین بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە و نووسینەوەی مێژوو لەگەڵ ئیسپانیا.
ئێمە دەزانین كە دەتوانین لە یاری كۆتایی یۆرۆ بین، كاتێك درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەبەردەكەین تەنیا بیر لە بردنەوە و دڵخۆشكردنی هاندەرانی ئیسپانیا دەكەینەوە.
هەموومان كوالێتی و گرنگی لامین یامال دەزانین، سەرەڕای بچووكی تەمەنی ئەو یەكێكە لە كوڕە بەهێزەكانمان و دەزانین چەند گرنگە بۆمان.
ئێمە دەزانین ئیتاڵیا چ یاریزانێکی هەیە و چەند ئاستێکی باشیان لەم جۆرە پاڵەوانێتیانەدا هەیە، هۆکارێکیش هەیە کە ئەوان پاڵەوانی ئێستان یارییەکە زۆر بەهێز دەبێت.
هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا خاوەنی سێ خاڵن و بە جیاوازی گۆڵ ماتادۆر لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.