عێراقکوردستان

ئەحمەد خەلەف: دەمەوێت لەگەڵ یانەی دهۆک بەردەوام بم چونکە خاوەن دەستەیەکی کارگێڕی نمونەیی و هاندەرێکی باشن

Yariga App

یاریگا-

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ( 19ـی حوزەیرانی / یۆنیۆی 2024) لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کردبەرامبەر یانەی تەڵەبە.

دهۆک توانی بە دووگۆڵی یاریزانان هیران ئەحمەد و یانیک زاکیری لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە تەڵەبە بباتەوە، دوای تەواو بوونی یاریەکە و بە دەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژوویی یە، ئەحمەد خەڵەف راهێنەری دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەبارەت بە ئەنجامی یاریەکە و ئاستی یاریزانەکانی گوتی:

سوپاس بۆ هاندەرە دڵسۆزەکانمان، بردنەوەی ئەمڕۆمان چاوەڕوان کراو بوو چونکە تەڵەبەش بە خاڵ لە ئێمە نزیک بوو، سەرکەوتنمان لە مێشکی یاریزانەکانمان دروستکردبوو کە تێیدا سەرکەوتوو بووین هەرجەندە هەلی زۆرمان لە دەستدا، بە یاریزانەکانمان گوتووە ئەم یارییانەی ماوە وەکو یاری کۆتایی وایە، دەمەوێت لە داهاتووش لەگەڵ دهۆک بەردەوام بم چونکە خاوەن دەستەیەکی کارگێڕی زۆرباشن و هاندەری دلسۆزیش پشتیوانیان دەکات، من شاری دهۆکم خۆش دەوێت.

هارون ئەحمەد ناوەڕاستکاری دهۆک کە بە باشترین یاریزانی یاریەکەش دەستنیشانکرا دوای یاریەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو گوتی:

پیرۆزە لە هاندەرانمان ئەم سەرکەوتنە گرینگە سەرەڕای بەهێزی تیپی بەرامبەرمان و بەرزی پلەی گەرمی، راستە من باشترین یاریزانی یاریەکە دەستنیشانکرام بەڵام سەرجەم یاریزانەکان زۆرباش بوون و ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد.

هەرجەندە دهۆک لەم یاریەدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا هەر لە خانەی شەشەم مایەوە بە 51 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ نەورۆز کە بە هەمان خاڵ ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button