لێدوانی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەبارەی بەستنەوەی بە ریاڵ مەدریدەوە
یاریگا –
ئالفۆنسۆ دەیڤز لەسەر بەستنەوەی بە ریاڵ مەدریدەوە هاتە وەڵام کە خۆی دوورگرت لە گەرەنتیدان بە بایرن میونخ بۆ مانەوەی لەو یانەیە.
دەیڤزی کەنەدی کە ئێستا لە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەیەتی بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمێریکا لە لێدوانەکەیدا کە فابریزۆ رۆنانۆ بەشێکی گواستووەتەوە، دەربارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ مەدرید وتی
هەرکاتێک ئەم پاڵەوانێتیە تەواو بوو ئەوکات بیر لەم بابەتە دەکەمەوە. ئێستا تەرکیزی سەرەکییم لەسەر هەڵبژاردەی نیشتیمانیمە، تا هاوکاریی تیمەکە بکەم هەنگاوێکیت زیاتر بڕۆین لەم پاڵەوانێتیە
ئەو لێدوانانەی یاریزانەکەی لای چەپی یاریگا، کە ماوەیەکی زۆرە ئامانجی شاهانەکانی ئیسپانیایە، لەسەر بڕی مووچە بیانوو بە یانەکەی دەگێڕێت و هەر لەم مانگەشدا بوو زانیارییە بە میدیاکان گەیشت بەوەی باڤارییەکان نایانەوێت مووچەکەی بۆ بەرز بکەنەوە بۆ 16 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی جێگیر.
لەوەتەی رۆیشتنی مارسێلۆی بەڕازیلیەوە، مەدرید هەڵوەدەی گواستنەوەیەکی سوپەرە بۆ ئەو پێگەیە، بەوەش دەیڤز بە باشترین بژاردە دەبینن.
چەند جارێکیش ئەو هەواڵە بە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دراوە کە ئالفۆنسۆ وا بە ئاسانی بە دەستەوارەکانی بایرن رازیی نابێت.
سەرچاوە جیاوازەکان هەواڵە خۆشەکەیان بە هاندەرانی مەدرید راگەیاند