بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستۆن ڤیلا بە وریاییەوە کڕینی ماتسنی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەستۆن ڤیلا مامەڵەیەکی گواستنەوەی بە سەرکەوتوویی یەکلاکردەوە و بۆ پڕچەککردنی ریزەکانی بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانێکی چێڵسی گواستەوە.

ڤییەلا کە هەڕەشەی سزاکانی سوود و بەردەوامیی پرێمەرلیگی لەسەرە و ئەو بڕە پارەیەی ساڵانی پێشوو لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرجی کردووە، چالاکییەکانی ئێستای سنوودار کردووە، هەر بۆیە دەنگۆ هەبوو بە ناچاری لە رەگەزە سەرەکییەکانی ریزەکانی بفرۆشێت.

رۆژنامەنووس دیەڤد ئۆرنستین لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە کە ئەستۆن ڤیلا لەگەڵ یانەی چێڵسی گەشتووەتە رێککەوتن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیان ماتسنی بەرگریکاری چەپی هۆڵەندی.

رۆژنامەنووسەکەی ماڵپەڕی زە ئاتلەتیک ئاشکرایشی کردووە کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانە 22 ساڵانەکە 35 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی شەش ساڵە.

ماتسن لە 2019 لەگەڵ بلووز کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد لەوەتەی 2020 تا ئەمساڵیش هەر بە خواستن نێردراوەتە دەرەوەی ستامفۆردبریج. کۆتا ماوەی خواستنیشی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند بوو.

گواستنەوەی ماتسنی هۆڵەندی لە کاتێکدایە هەر لەم مانگە هەواڵەکان لە ئینگلتەراوە باسیان لەوە دەکرد ڤیەلا دەبێت ئەم هاوینە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت.

درێژەی ئەو زانیارییەی سەرەوە لەم بابەتەی خوارەوە بخوێنەوە:

یانەیەکی پرێمەرلیگ ناچارکراوە ئەم هاوینە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت

بابەتی زیاتر

Back to top button