ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

زیدان ناوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بڵاوکردەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر شازادەکان بانگهێشت کراون و ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانە بڕازیلیەکە بە هۆکاری هونەری بانگهێشتی ئەو یارییە نەکراوە، بێجگە لەم یاریزانە هەر یەکە لە مارکۆ ئاسینسیۆ، خامێس رۆدریگێز و ناچۆ بە هۆی پێکان بەشداری ئەم یارییە ناکەن.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو لە یاری گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر 11ـی شەو میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button