ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پەشیمان بووەتەوە و رازییە عەلی جاسم لە تیپی یەکەم یاریی بکات

بە مەرجەکەی خیسوس کاساس رازی بوون

Yariga App

یاریگا –

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پەشیمان بووەتەوە و بە مەرجەکەی خیسوس کاساس رازییە عەلی جاسم لە تیپی یەکەمی یانەکە یاریی بکات.

دوای ئەوەی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی رەتیکردەوە بە مەرجەکەی یانەی کارەبا و خیسوس کاساس رازی بێت، ناوی عەلی جاسم یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی عێراق لە تیپی یەکەم تۆمار بکات، یانە ئیتاڵییەکە پەشیمان بووەتەوە و بەو مەرجەی عەلی جاسم رازییە.

یانەی کۆمۆ سەرلەبەریانی ئەمڕۆ ئیمەیلێکیان بۆ عەلی جاسم ناردووە و پێیان راگەیاندووە، رازین لە لیستی یاریزانانی تیپی یەکەمی یانەکە ناوی تۆمار بکەن، بەڵام دووپاتیشیان کردووەتەوە لەبەر ئەوەی عەلی جاسم بەهۆی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس ناتوانێت بەشداریی کەمپی ئامادەکاریی یانەکەیان بکات، پێویستی بە ماوەیەک دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکانی دیکەی یانەکە خۆی ئامادە بکات.

یانەی کۆمۆ رایگەیاندووە :’دوای ئەوەی دوێنێ لەبارەی بڕی گرێبەستەکە گەیشتینە رێککەوتن، هیوادارین بە زووترین کات بتوانین گرێبەستەکە واژۆ بکەین و عەلی جاسم ببێتە یاریزانی یانەکەمان و هەرکاتێک ئامادە بێت، یەکسەر لە سێریا ئەی دەست بە یاریی دەکات’.

خیسوس کاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق کە پێشتر سیسک فابریگاس راهێنەری ئیسپانی یانە ئیتاڵییەکە پەیوەندیی پێوە کردبوو لەبارەی گرێبەستی عەلی جاسم قسەیان کردبوو، مەرجی ئەوە بوو ئەگەر عەلی جاسم بچێتە کۆمۆ یان هەر یانەیەکی دیکە دەبێت لەگەڵ تیپی یەکەم بێت، نەوەک بنێردرێتە تیپی دووەمی یانەکە.

بۆچی گرێبەستی عەلی جاسم لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی شکستیهێنا؟

یانەی کۆمۆ کە وەرزی رابردوو لە سێریا بییەوە سەرکەوت بۆ سێریا ئەی و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی دەکات، هەریەکە لە سیسک فابریگاس و تێری هێنری بەشێک لە پشکەکانی یانەکەیان کڕیوەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی ئیندۆنیزییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

عەلی جاسم لەدایکبووی 20ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2004 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات و جگە لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەکانی برایتنی ئینگلیزی و ریال بیتیسی ئیسپانیش چاودێری ئەو یاریزانە 20 ساڵانە دەکەن.

عەلی جاسم وەرزی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لەگەڵ یانەی قوە جەوییە لە پێنج یاری چوار گۆڵی کرد و ئەم وەرزەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نۆ گۆڵی بۆ یانەکەی بەغدا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button