ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ململانێی گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەر ئۆلیس توندبووە

گەورەکان بەختی خۆیان تاقیدەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە جددی چووەتە نێو گفتوگۆکانی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی کریستال پاڵاس.

لە ماوەی رابردوودا یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد، گرنگی خۆیان بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە پیشاندابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

پێگەی فووتبۆڵ تراسنفێرس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بەپەرۆشە بۆ دۆزینەوەی یاریزانێکی باڵی راست. ئێستا هەریەکە لە ئۆلیس و یۆهان بۆکایۆکۆ، یاریزانی ئایندهۆڤن لە لیستی ئامانجەکانی ئارنە سڵۆت دان.

مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیمی تۆپی پێ و ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی پلانێکی گەورەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان لەگەڵ سڵۆت داڕێشتووە.

لیڤەرپوول لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح دەکاتەوە، چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە، لە دوای وەرزی داهاتوو، سەڵاح لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی راپۆرتی پێگەکە بێت، کریستال پاڵاس داوای بڕی 60 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ئۆلیس دەکات.

ئایا ئۆلیس کریستال جێدەهێڵێت؟

لە هاوینی رابردوودا، ئۆلیس زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە چێڵسی بکات، بەڵام لە دوا ساتەکاندا ئۆفەرەکانی یانە لەندەنییەکەی رەتکردەوە و مانەوەی لە پاڵاس راگەیاند.

چێڵسی ژمارەیەکی زۆری یاریزانی لە هێڵی پێشەوە هەیە، وەک کۆڵ پاڵمەر، نۆنی مادیوکێ، رەحیم ستێرلینگ، عومەری هەتچنسن و ئانجێلۆ گابریێل.

ئۆلیس لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریدینگەوە پەیوەندی بە هەڵۆەکانی لەندەن کرد، ئەوکات نرخی گواستنەوەی تەنیا 8.37 ملیۆن پاوەند بوو.

ئۆلیس لە کۆی 90 یاری لەگەڵ یانەکەی باشووری لەندەن، 16 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button