راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 چی روویدا؟

ئەو ریکۆردانەی لە یۆرۆی 2024 تا ئێستا تۆمارکراون

Yariga App

یاریگا –

پێنج رۆژە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە و گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکە دوای ئەنجامدرانی 12 یاری کۆتایی هات.

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەکۆی 12 یاریی پاڵەوانێتییەکە 34 گۆڵ تۆمارکراون، واتە 2.84 گۆڵ لە هەر یارییەکدا و لە هەر 32 خولەکێک گۆڵێک تۆمارکراوە.

ئامارەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024
ئامارەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024

34 گۆڵ – یەکەمجارە لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکە 34 گۆڵ بکرێت.

11 گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا – لە گەڕی یەکەم لەکۆی 12 یاری 11 گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکران کە یەکەمجارە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە ئەمە رووبدات.

34 گۆڵکار – هیچ یاریزانێک لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 نەیتوانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەڵکو هەر 34 گۆڵەکە لەلایەن 34 یاریزانی جیاوازەوە تۆمارکران، کە یەکەمجارە ئەمە رووبدات.

6 وەشان – کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداریی شەش وەشانی جیاوازی پاڵەوانێتییەکە بکات، کە لەوەتەی یۆرۆی 2004 بە درێسی پۆرتوگاڵ بەشداریی دەکات.

41 ساڵ – پێپێ لە تەمەنی 41 ساڵ و 113 رۆژ بووە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداریی یارییەکی پاڵەوانێتییەکە بکات، کە لە یاریی پۆرتوگاڵ و چیک بەرگریکارە پۆرتوگاڵییەکە سەرەکی بوو.

16 ساڵلامین یامال بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداریی بکات، لە تەمەنی 16 ساڵ و 338 رۆژیدا لە یاریی ئیسپانیا و کڕواتیا بەشداریی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button