ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بڕیارەكەی دەربارەی كێپا دەگۆڕێت

بەهۆی ئاندری لونین...

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیارەكەی خۆی دەربارەی داهاتووی كێپا دەگۆڕێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوو لە دوای پێكانی تیبۆ كۆرتوا ریال مەدرید بە شێوەی خواستن كێپای لە ریزەكانی چێڵسیەوە گواستەوە یانەكەی.

لە كۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵدا ماوەی خواستنەكەی كێپا لەگەڵ یانە شاهانەكە كۆتایی دێت.


لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز و لە پاش ئەو ئاستە بەرزەی ئاندری لونین لەگەڵ ریال مەدرید پێشكەشیكرد یانە شاهانەكە بڕیاریدا كێپا بگەڕێنێتەوە چێڵسی و ماوەی خواستنەكەی درێژ نەكاتەوە.

گرێبەستەكەی لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد گۆڵپارێزە ئۆكرانییەكە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.


بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ریال مەدرید بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستی خواستنەكەی كێپا دەكاتەوە، ئەگەر لونین بڕیاری رۆیشتن لە یانەكە بدات.

كێپا لەگەڵ ریال مەدرید 20 یاری كرد و 18 گۆڵی لێكرا و لە نۆ یاریشدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button