بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە: عەلی جاسم بۆ خولی ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا خەونەکەی عەلی جاسم بوو بە راستی و ناوبراو لەرێگەی خولی ئیتاڵییەوە گەشتی ئەرووپییەکەی دەستپێکرد.

عەلی جاسم، کە چەند رۆژێ لەمەوبەر لەرێگەی ستۆرییەکی ئینستاگرامەوە گلەیی خۆی ئاراستەی یانەی کارەبا کرد بەهۆی ئەوەی گوایە یانەکەی هاوکار نەبوونە لەو ئۆفەرانەی لە دەرەوە و بەتایبەتی لەو یانە ئیتاڵیەوە بۆی دەهاتنە پێش، رەخنەکەی جێی خۆی گرت و لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی رێککەوتنی کرد.

فابریۆ رۆمانۆ کە سەرچاوەی هەواڵەکەیە، لە پێگەی ئێکس نووسیویەتی یانەی کۆمۆ رێککەوتنی کردووە بۆ واژۆکردن لەگەڵ عەلی جاسمی بەهرەداری عێراقی یانەی کارەبا و لەدایکبووی ساڵی 2004.

فابریزۆ نووسیوشیەتی، عەلی پەیوەندی بە تیمەکەی سیسک فابریگاسەوە دەکات هەرکاتێک رێککەوتنەکەی نێوانیان بێتە قبوڵکردن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر گلەییەکانی ئەو یاریزانە، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

عەلی جاسم لە سەر گرێبەستی کۆمۆی ئیتاڵی هاتە دەنگ و رەخنەش لە کارگێری کارەبا دەگرێت

دەشگوترێت خودی سیسک فابریگاس کە ماوەیەک راهێنەری یانەکە بوو، بۆ زانینی زیاتر دەربارەی ئەستێرە عێراقییەکە، پەیوەندی بە خیسۆس کاساسی هاونیشتیمانی و راهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێرەکەوە کردووە و وەڵامی ئەرێنی وەرگرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button