ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کیێزا بووەتە ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا

میونشن و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی یوڤێنتوس یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم هاوینەی بایرن میونشن.

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی کیێزا لە یوڤێنتوس ماوە. فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، ناوی کیێزا لە لیستی گواستنەوەی یاریزانانی ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشندا هەیە.

بەگوێرەی بەهای ئێستای گواستنەوەی یاریزانان، نرخی کیێزا دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پڕۆسەی گواستنەوەکە تاوەکو دوای یۆرۆی 2024 دوادەکەوێت.

یوڤێنتوس ئامادەیە دەستبەرداری کیێزا ببێت، چونکە تەنیا یەک وەرز بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە. لە سەرەتای مانگی رابردوودا، ناوی یاریزانە ئیتاڵییەکە بە لیڤەرپوول بەسترابووەوە، دواتر یانەکانی مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمانیش چوونە سەرهێڵ.

گواستنەوەیەکی گەرمی یاریزانان چاوەڕێی کۆمپانی دەکات، چونکە ماکسیم چۆپۆ مۆتینگ میونشن جێدەهێڵێت و تەمەنی تۆماس مولەر دەبێتە 35 ساڵ، بۆیە پێویستی بە گۆڕانکاری خێرا و گەورەیە لە هێڵی پێشەوە.

لە وەرزی رابردوودا، کیێزا لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان 10 گۆڵی بۆ یوڤێنتوس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button