گرنگترینیۆرۆی 2024

کیلیان ئێمباپێ پێویستی بە نەشتەرگەری نییە

بەرامبەر هۆڵەندا بە ماسکەوە یاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەپێی دوایین پشکینە پزیشکییەکان کیلیان ئێمباپێ پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

رۆژنامەنووسی رادیۆی مۆتی کارلۆ، فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ ئەمشەو پشکنینی پزیشکی بۆکراوە، دەرکەوتووە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، رەنگە بتوانێت رۆژی هەینی یاری بکات.

کیلیان ئێمباپی لە یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بەرامبەر بە نەمسا لە خولەکی 85 بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ بەرگریکارێکی تیپی بەرامبەر لووتی ئازاری پێگەیشت و یاریگای جێهێشت.

بەر لە پشکنینە پزیشکییەکان یەکێتی تۆپی پیی فەرەنسا رایگەیاند، کیلیان ئێمباپێ لووتی شکاوە، بەرەو نەخۆشخانەی دوسڵدۆرف گواستراوەتەوە و هەر ئەمشەو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریس هاوکینس، سەرەڕای ئەوەی کیلیان لووتی شکاوە، بەڵام بەپێچەوانەی دەنگۆ و قسەو باسەکان، یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

پشکنینەکان دووپاتیان کردووەتەوە، ئێمباپێ دەتوانێت بە ماسکەوە یاری بکات، بەڵام مەگەر سوپرایزێک رووبدات ئەگینا بەرامبەر هۆڵەندا یاری ناکات، بەڵام جارێ بۆ یاری سێیەم بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ستافی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان لەم هەفتەیە مەترسی لەسەر یاریزانەکە درووست نەکەن.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی نەمسا، هۆڵەندا و پۆڵەندا یاری دەکات، لە 21ـی ئەم مانگە و لە رۆژی هەینی لە دووەم یاری خۆیان رووبەڕووی هۆڵەندا دەبنەوە.

چوار رۆژ دواتر و لە کۆتا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی پۆڵەندا یاری دەکەن، کە پۆڵەندیەکان یەکەم یارییان بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دۆڕاندووە.

دوابەدوای هەواڵەکانی فابریس هاوکینس، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس نوسوییەتی: هیچ بیرۆکەیەک بۆ بەستنی ماسک (دەمامک) هەیە؟ ئەمەش دووپاتی دەکاتەوە کیلیان لە یارییەکانی داهاتوو بەماسکەوە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button