گرنگترینیۆرۆی 2024

زانیاری فەرمی لەبارەی پێکانەکەی ئێمباپێ

گورزێکی کوشندە بەر کەڵەشێرەکان دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پیی فەرەنسا رایگەیاند، کیلیان ئێمباپێ لووتی شکاوە، بەرەو نەخۆشخانەی دوسڵدۆرف گواستراوەتەوە و هەر ئەمشەو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

ئەمشەو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم یاری خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا بووەوە و یارییەکەی 1-0 بردەوە.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە خولەکی 85ـی یارییەکە بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ کێڤن دانسۆی بەرگریکاری نەمسا، لوتی شکا و بەهۆی خوێنبەربوون و ئازارێکی زۆر یاریگای جێهێشت.

هەرچەندا کیلیان هەوڵیدا بەرهەڵستی پێکانەکەی بکات، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەڕایەوە یاریگا، بەڵام زۆری نەخایاند پاش چەند چرکەیەک لە گەڕانەوەی راستەوخۆ یاریگای جێهێشتەوە و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی نەشتەرگەرییەکە هێرشبەرە فەرەنسییەکە 10 رۆژ یان زیاتر لە یاریکردن داببڕێت، بەو هۆیە لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بێبەش دەبێت، بۆ یارییەکانی دواتریش چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button