ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

مانوێل نۆیەر دوای یۆرۆی 2024 واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنێت؟

تێرشتیگن ئامادەیە بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانوێل نۆیەر دان بەوەدا دەنێت دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەبارەی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی بڕیاری خۆی دەدات و باسی مارک ئاندرێ تێرشتیگنی رکابەریشی دەکات.

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی ئەو هەڵە کوشندەیەی لە یاریی دۆستانەکەیان بەرامبەر یۆنان کردی، لەلایەن هاندەرانی مانشافتەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و ئەڵمانییەکان داوا دەکەن مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە شوێنی ئەو سەرەکی بێت.

بەگوێرەی راپرسییەکی ماڵپەڕی بێلدی ئەڵمانی کە 80 هەزار کەس بەشدارییان تیادا کردووە، 72%ـی بەشداربووان داوا دەکەن تێرشتیگن لە شوێنی نۆیەر گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەکەیان بێت.

Neuer’s Germany comeback thwarted by injury

مانوێل نۆیەر کە لە یاریی یەکەمی ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024 بەرامبەر سکۆتتلەندا سەرەکی بوو، لەبارەی رەخنەکانەوە دەڵێت :’من ئەو رەخنانەم نەخوێندووەتەوە و سەیرم نەکردووە، سەرنجی من تەنیا لەسەر یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە، ناتوانم ئێستا بڕیاری خۆمتان پێبڵێم، بەڵام دوای تەواوبوونی یۆرۆی 2024 بیرێکی لێ دەکەمەوە و بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم’.

نۆیەر لەبارەی تێرشتیگنی رکابەری دەڵێت :’پێویستە رووبەڕووی ئالنگاری نۆیەر و تێرشتیگن ببینەوە، لە هەر شوێنێکی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەمان چەند یاریزانێک هەن دەیانەوێت یاریی بکەن، خەریکە لە هەموو شوێنێک مشتومڕ لەبارەی پێکهاتەی سەرەکی دەکرێت و ئەمەش یارمەتیدەر نابێت، پێویستە گۆڵپاریزەکان بەیەکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گۆڵی هەڵبژاردەکەمان بکەین’.

نۆیەر هەشتەمین پاڵەوانێتی گەورەیە لەگەڵ ئەڵمانیا بەشداریی دەکات و جامی جیهانی 2014ـی لەگەڵ مانشافت بردەوە، بەهۆی هەڵە کوشندەکانی لە دوو یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی لەگەڵ ئۆکراینا و یۆنان و هەڵە کوشندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بەرامبەر ریال مەدرید رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و فشارێکی زۆری لەسەرە، بەڵام تا ئێستا یولیان ناگلیسمان متمانەی تەواوی پێی هەیە.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button