دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

فابریزۆ رۆمانۆ دەنگۆیەکانی تایبەت بە داهاتووی دی ماریا رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

کەمتر لە تەنها نیو مانگ ماوە گرێبەستەکەی ئانخێل دی ماری لەگەڵ بێنفیکا کۆتایی بێت و پرۆسەی گواستنەوەیشی بۆ ئەمریکا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.

دی ماریا بە یەکێک لە رەمزە دیارەکانی ئەو یانە پۆرتوگالییە دادەنرێت. بۆ یەکەم جار لەرێگەی بێنفیکاوە بوو کاتێک لە 2007 گەشتە ئەورووپییەکەی دەستپێکرد و تا ئێستا لە کیشوەری پیر ماوەتەوە.

چەند جارێک دەنگۆ هەبوو ئینتەر مەیامی و یاریزانە ئەرجەنتینیە بە ئەزموونەکە گەشتبێتنە رێککەوتن، بەڵام وا دیارە پرۆسەکە بە دڵی دی ماریا نەبووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سەرباری راپۆرتەکانی چەند رۆژی رابردوو، ئانخێل لە ئێستادا نەگەشتووەتە رێكکەوتن لەسەر مەرجەکانی ئەو یانە ئەمریکیە.

رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکراکردووە کە هەفتەکانی رابردوو نزیکبوونەوەیەک هەبوو، خواستیش هەیە بۆ گواستنەوەیشی، بەڵام تا ئێستا هیچ نەکراوە و نزیکیش نیە لە روودان.

وەرزی رابردوو لەگەڵ بێنفیکا لە 28 یارییدا توانی 9 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 10 ئەسیست، ئەوە سەرەڕایی هەڵچوونی تەمەنی کە ئێستا 36 ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button