کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

رافینها وەڵامی رۆناڵدینیۆ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لێدوانێکی رۆناڵدینهۆ گۆمەکەی لە بەڕازیل شەڵەقاندووە و مشتومڕێکی زۆری لێکەوتووەتەوە کاتێک رایگەیاند چیتر تەماشای یارییەکانی بەڕازیل ناکاتەوە بەوەی بە گوتەی ئەو، چێژ و رۆحیەتی تێدا نەماوە.

یاریزانەکانی بەرازیل تا ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردووە، بەڵام ئەو لێدوانە هەروا ئاسان بەسەر رافینها تێنەپەڕی و وەڵامێکی کەمەرشکێنی هاونیشتیمانیە جادووگەرەکەی دایەوە.

بۆ زانینی تەواوی لێدوانەکانی رۆناڵدینیۆ، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

رۆناڵدینیۆ رەخنەی توند لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەگرێت و دەڵێت: لە کۆپا ئەمریکا سەیری یارییەکانی ناکەم

رافینها کە یەکێک دەبێ لە رەگەزە سەرەکیەکانی سامبا بۆ کۆپا ئەمریکا کە ئەم مانگە دەستپێدەکات، وتی

رۆناڵدینیۆ وتوویەتی کە تەماشای یارییەکانی بەرازیل ناکات؟ بەڵام  چەند رۆژێک لەمەوبەر بوو کە نامەی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر نووسی تا تکتی بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی بێت سەیری یاریی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بکات!

ئەم مشتومڕە لە کاتێکدایە سێلیساو دەیەوێ بە نازناوەکەوە بگەڕێنەوە وڵایەکەیان کاتێک وەشانی رابردوو لەنێو خاکی خۆیان و لە ماراکانای بەناوبانگ بەرانبەر ئەرجەنتینی رکابەری مێژووییان دۆڕاند.

دیار نیە وەڵامەکەی رافینها کۆتا کاردانەوە دەبێت یاخود یاریزانی دیکەیش دێنە سەرهێڵ بەرگری لە ئاستی ئێستای سامبا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button