کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

رۆناڵدینیۆ رەخنەی توند لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەگرێت و دەڵێت: لە کۆپا ئەمریکا سەیری یارییەکانی ناکەم

بڕوای ڤینیسیۆس جۆنیۆر شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵدینیۆ رەخنەی توند لە ئاست و دۆخی ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل دەگرێت و دەڵێت: لە کۆپا ئەمریکا سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی بڕازیل ناکەم.

رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل لە دیمانەیەکی لەگەڵ Cartoloucos یوتیوبەری بەناوبانگی بڕازیلی لەبارەی هەڵبژاردەی بڕازیل دەڵێت :’هەڵبژاردەی بڕازیل لە هەموو رووێکەوە هەژارە، رۆحی شەڕکردن و گڕوتین و تامەزرۆییان نییە، هەڵبژاردەکە باش یاریی ناکات، بۆیە سەیری هیچ یارییەکی هەڵبژاردەی بڕازیل کۆپا ئەمریکا ناکەم، هەموو شتێک باش نییە و بابەتەکان بە باشی ناڕۆن، هەست و رۆحی تێکۆشان و شەڕکردن لە هەڵبژاردەکە نییە’.

رۆناڵدینیۆ (44 ساڵان) پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیل جامی جیهانی 2002ـی لە ژاپۆن و کۆریای باشوور و کۆپا ئەمریکای 1999 لە پاراگوای بەدەستهێناوە، لە ساڵانی 1999 تا 2013 بە درێسی سێلیساو لە 97 یاری 33 گۆڵی کرد و ساڵی 2015 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.

رۆناڵدینیۆ سەرەڕای رەخنەکانی لە ئاستی هەڵبژاردەی بڕازیل ستایشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی ریال مەدرید دەکات و دەڵێت :’ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی ئاست و دەستکەوتەکانی ئەمساڵی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە’.

کۆپا ئەمریکای 2024 رۆژی 20ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی 14ـی یۆلیۆ دەخایەنێت، بڕازیل رۆژی 24ـی ئەم مانگە لە یەکەم یاریی خۆی رووبەڕووی کۆستاریکا دەبێتەوە، کە سەماکارانی سامبا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی کۆستاریکا و پاراگوای و کۆلۆمبیا یاریی دەکەن.

بڕازیل کە خاوەنی نۆ نازناوی کۆپا ئەمریکا و پێنج نازناوی مۆندیالە، ساڵی رابردوو لە رووی ئەنجامە خراپەکانی ریکۆردێکی رەشی تۆمارکرد و ژمارەی دۆڕانەکانی لە بردنەوەکانی زۆرتر بوون، لە 5 یاری تووشی دۆڕان بوو تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا، لەوەتەی ساڵی 1963 یەکەمجاربوو ئەو ئەنجامە خراپەی هەبێت.

سەرەتای ئەمساڵ دوریڤال جونیۆر ئەرکی راهێنەرایەتی بەڕازیلی گرتە دەست و لەکۆی چوار یاریی دۆستانە سێلیساو دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی بەدەستهێنا، 1-0 لە ئینگلتەرای بردەوە و 3-2 لە مەکسیکی بردەوە و 3-3 لەگەڵ ئیسپانیا یەکسان بوو، 1-1 لەگەڵ ئەمریکا یەکسان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button