ئیتاڵیاراپۆرتی تایبەتکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە کێیە مێسی سەرسام کردووە؟

ڤاڵێنتین کاربۆنی کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی لاوی ئارجێنتینی تەنیا گێمێکی بەس بوو بۆ ئەوەی مێسی ناچار بکات ستایشی بکات، دوای ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر گواتیماڵا، لیۆ لەبارەی ڤالێنتین کاربۆنی گوتی :’ئەم یاریزانە داهاتووێکی پڕشنگداری دەبێت’.

ڤاڵێنتین کاربۆنی یاریزانی لاوی یانەی مۆنزای ئیتاڵی لە یەکەم یاریی بە سەرەکی بە درێسی ئارجێنتینا بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشا، لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوای یارییەکەیان بەرامبەر گواتیماڵا کە 4-1 بردنەوەیان بەدەستهێنا، لەبارەی کاربۆنی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی TyC Sportsـی ئارجێنتینی گوتی :’ڤالێنتین کاربۆنی داهاتووێکی پڕشنگداری دەبێت، ئەو کوڕە ئێستا و ئایندەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینایە و پێویستی سوودی لێوەربگرین، من یاریی ڤاڵێنتین کاربۆنیم لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانیش بینیوە، زۆر بەرەو پێشەوە چووە و گەشەی کردووە، یاریزانێکی زۆر جیاوازە و لێهاتووییەکی بێ وێنەی هەیە’.

Image

ڤاڵێنتین کاربۆنی کێیە؟

ڤاڵێنتین کاربۆنی 5ـی مارس/ئاداری 2005 لە بوینس ئایریس لە ئارجێنتینا لەدایکبووە و تەمەنی 19 ساڵانە، لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات و لە لاوانی ئینتەر میلان پێگەیشتووە و ساڵی 2022 بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا و شەش یاریی بە درێسی ئینتەر کردووە، کاربۆنی لە تیپی لاوانی یانەی لانۆسی ئارجێنتینی دەستی بە یاریی کردووە و ساڵی 2019 ئارجێنتینای بەجێهێشتر و لە تەمەنی 14 ساڵی روویکردە ریزەکانی ئینتەر میلان.

لەوەتەی ساڵی 2023 بە خواستن یاریی بۆ یانەی مۆنزای ئیتاڵی دەکات، لە 32 یاری دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە کردووە.

Image

پێشتر لەسەر ئاستی تەمەنە جیاوازەکان یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا کردووە، بەڵام ئەمساڵ بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی ئارجێنتینا کرا و رۆژی 27ـی مارس/ئاداری ئەمساڵ بەرامبەر کۆستاریکا یەکەم یاری بە درێسی تانگۆ کرد.

لە یاریی بەرامبەر گواتیماڵا یەکەم یاریی بە سەرەکی بە درێسی تانگۆ کرد و 62 خولەک یاریی کرد، بە ئاستە بەرزەکەی لەو یارییە سەرنجی مێسی و تەواوی ئارجێنتینای بۆ لای خۆی راکێشا.

بابەتی زیاتر

Back to top button