چاره‌نووسی ئێمباپێی بۆ یاری نه‌مسا یه‌كلایی كرایه‌وه
یاریگا –
كلیان ئێمباپێ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا ئاماده‌یه.
ئێمباپێ هەفتەی رابردوو له به‌شێك له مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، بەهۆی كێشه‌ی ئەژنۆ و ئازاری پشتی بەشداری نەکرد.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئێمباپێ ئامادەیە لەگەڵ فەرەنسا بەشداری یاریی بەرامبەر نەمسا بکات، رۆژی هه‌ینی راهێنانەکانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیدیە دێشامپی راهێنەر و ستافی پزیشکی هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا لە پشت بڕیاری پاراستنی ئێمباپێ بوون لە بەشدارینەکردن لە مەشقەکانی ، بۆ ئەوەی دووچار هیچ گرفتێك نه‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمباپێ لە یۆرۆدا سەرکردایەتی هێلی هێرشی فەرەنسا دەکات و مارکوس تورام و ئۆسمان دێمبلی شانبەشانی ئەو یارییە دەکەن.
كه‌ڵه‌شێره‌كان لە 17 و 21 و 25ی حوزەیران لە گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم بەرامبەر به هه‌ڵبژارده‌كانی نه‌مسا و هۆڵەندا و پۆڵەندا یاری دەکات.
هەڵبژاردەی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی کیلیان ئێمباپێ ، یه‌كێكه له دیارترین پاڵێوراوانی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2024.