ئینگلتەراگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیار لەسەر داهاتووی ساوسگەیت دەدات

چاوەڕێی هیچ رووداوێک ناکەن و بڕیاریانداوە

Yariga App

یاریگا –

پێناچێت یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری دوورخستنەوەی گارێس ساوسگەیت لە دوای یۆرۆی 2024 بدات.

گرێبەستی ئێستای ساوسگەیت لە کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ ئینگلتەرا بەسەردەچێت و لە ماوەی رابردوودا گومانی زۆر لەسەر داهاتووی دروستبوو. میدیاکانی بەریتانیا باس لە بەربژێربوونی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دەکەن، تایبەت دوای ئەوەی خۆی باسی لە ئەگەری کۆتاییهێنان بە کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکان کرد، ئەگەر لە یۆرۆ شکستییان هێنا.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا هیچ پلانێکیان بۆ دوورخستنەوەی ساوسگەیت دانەناوە، بەڵکو دەیانەوێت لە مۆندیالی 2026یش سەرکردایەتی تیمەکەیان بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، تەنانەت ئەگەر ئینگلتەرا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆش دەربکرێت، ساوسگەیت دوورناخرێتەوە.

گومانێکی زۆر لەسەر داهاتووی ئێریک تێن هاخ لە مانچێستەر یونایتد هەیە، ساوسگەیت دیارترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە.

ئەمڕۆ لە ڤێڵتینس ئارێنا، ئینگلتەرا کاروانی یۆرۆ بەرامبەر سڕبیا دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button