یاریگا –
رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەكانی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و ئەیسی میلان بڕیارێكی سەیر دەربارەی هەڵبژاردەكەی دەدات.
چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی كۆپا ئەمریكا لە بەرواری 21ی مانگ و پاش شەش رۆژی دیكە دەست پێ بكات.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆمەڵەی چوارەم هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا، پاڕاگوای و كۆستاریكا دێت.
Crl olha que Ronaldonho falou pro Cartolouco sobre a seleção brasileira na copa América kkjkkkkk maluco mandou a aspa “vou abandonar o Brasil” pic.twitter.com/7bxWSpIgN5
— dioguinho do tuiter (@diogowski) June 14, 2024
دەربارەی كۆپا ئەمریكا پرسیاری لە رۆنالدینیۆ كرا و لە وەڵامدا گوتی:
سەیری هیچ یارییەكی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆپا ئەمریكا ناكەم، هیچ شتێك نەماوە، رۆحیەت ، خۆشی، ئاستی باش، بۆ یەكەمجار واز لە سەیركردنی یارییەكانی هەڵبژاردەكەم دەهێنم.
بەڕازیل لە ماوەیی دواییدا بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕن دوای ماڵئاواییە پێشوەختەكەیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ و ریزبەندیان لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 كە بە كۆكردنەوەی تەنیا حەوت خاڵ لە شەش یاریدا لە ریزبەندی شەشەم دێن.