گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی جولیان ناگلسمان دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سكۆتلاند

Yariga App

یاریگا –

جولیان ناگلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باس لە بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر سكۆتلاند دەكات.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری سكۆتلاندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

گۆڵەكانی مانشافت لەلایەن فلۆریان فێرتز لە خولەكی 10 و جەمال موسیالا لە خولەكی 19، كای هاڤێرتز بە لێدانی سزا لە خولەكی 46 هەروەها فولكروك و ئێمری جان لە خولەكەكانی 68 و 93 گۆڵی چوارەم و پێنجەمیان تۆمار كرد.


لە دوای یارییەكە جولیان ناگلسمان گوتی:

20 خولەكی سەرەتا سەرنجڕاكێش بوو، هەروەها سكۆتلاندیش نایاب بوون، تا كۆتایی یارییەكی پڕ سەرنجیان ئەنجامدا.

یاریزانەكان زۆر باش دەزانن ئەوە تەنیا سەرەتاییەك بوو، هەنگاوی یەكەممان زۆر باش بوو، بێگومان دەمانەوێت بەردەوام بین، هەنگاوی دووەممان بەرامبەر هەنگاریایە.

گۆڵ كردن ئاسان نەبوو، بەتایبەت كە ژمارەیەكی زۆر یاریزانی سكۆتلاندی لە بەردەممان بوون، گرنگ ئەوەیە توانیمان گۆڵی زۆر بكەین.

سبەی پشوو بە تیمەكەم دەدەم، رۆژی یەكشەممە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ یاری بەرامبەر هەنگاریا دەكەین، تیمەكە وزەیەكی زۆرم پێدەبەخشێت، لەگەڵ ئەو كۆمەڵە یاریزانە ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد و دڵخۆشم بەوە.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە دووەم یاری خۆیاندا ئەڵمانیا رووبەرووی هەنگاریا دەبنەوە.

كاردانەوەی جولیان ناگلسمان دوای یەكێك لە گۆڵەكانی هەڵبژاردەكەی

بابەتی زیاتر

Back to top button