دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە حاڵەتێکی پێشتر تۆمارنەکراودا؛ %70ی هەموو یاریزانانی مان یونایتد بۆ فرۆشتنە

Yariga App

یاریگا –

بڕیاربەدەستانی مانچێستەر یونایتد هەڵمەتێکی پاکتاوکردنی ڕیزی یانەکەیان گرتووەتە بەر لە سەروبەندی چاکسازیی، کە خۆی دەبینێتەوە لە لیستێکی درێژی فرۆشتن لەم هاوینە.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیای ئینگلیزی بڵاوی کردەوە کە کارگێڕی یانەکە و بەتایبەت سێر جیم راتکلیفی هاوبەشەپشک کە ئێستا زۆرێک لە بڕیارە گرنگەکانی بەدەستە، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئێریک تین هاخ بڕیاریان بە مانەوەی ناوبراو داوە بۆ وەرزی داهاتوو، ئەوەش هەروا بەبێ رێککەوتن نەکراوە و راهێنەرەکە داخوازییەکانی خۆی خستووەتە ڕوو کە دەبێ لە گواستنەوەکاندا چالاکتربن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤد مەکدۆنێڵی رۆژنامەنووس لە دەیلی میرەری ئینگلیزی، گروپی ئینیۆس کە خاوەندارێتی زیاتر لە %25ی مانچێستەر دەکات، بڕیاریان داوە ئەم هاوینە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرن بۆ زۆرینەی هەرە زۆری یاریزانەکانیان دێتە پێشەوە جگە لە چەند یاریزانێک.

ئەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە هەڵاوێردی کردووە لە لیستی فرۆشیەکانی مان یو، تەنها شەش یاریزانن. ئەوانیش ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێز، لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکار، دیگۆ دالۆتی بەرگریکار، گارناچۆی باڵی یاریگا، کۆبی ماینۆی ناوەڕاست و راسموس هۆیلوندی هێرشبەر.

نیازەکانی مانچێستەر یونایتد بە ڕوونی لەم پلانەیاندا دەردەکەوێت کە دەیانەوێ پارێزگاری لە یاریزانە گەنجە کاریگەرەکانیان بکەن. چونکە لەو لیستە شەش یاریزانیە، ئۆنانا گەورەترینیانە کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button