گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو: ئەڵمانیا – سکۆتلاند

یاری کردنەوەی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات و لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی خاوەن ماڵ میوانداری سکۆتلاند دەکات.

لەم بابەتەدا زانیاری تەواو لەسەر ئەو یارییە بزانن

کات : کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر

شوێن: میونشن فوتبۆڵ ئەرینا

کۆمەڵە: یاری یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم

هەڵبژاردەکانی دیکەی کۆمەڵە : هەنگاریا، سویسرا

 

Event guide: Munich Football Arena | UEFA EURO 2024 | UEFA.com

 

ئەڵمانیا

ئەڵمانیا لە کۆتا سێ پاڵەوانیدا یەکەم یاری کۆمەڵەکەی دۆڕاندووە، کۆتا سەرکەوتنی گەورەی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا بردنەوەی جامی جیهانی 2014 بوو، بەڵام ئەمساڵ بە پشت بەستن بە خاک و تواناکانی جولیان نەگیلسمان هیوایان وایە بتوانن بۆ چوارەم جار ببنە پاڵەوان و یەکەم هەڵبژاردە بن بگەن بەو ژمارەیە. ئەڵمانیا لەکۆتا یارییەکاندا هێشتا ئاستی ناجێگیرە بەڵام لە مانگی سێ دا توانی شکست بە فەڕەنسا و هۆڵەندا بێنێت. هەروەها گەڕانەوەی تۆنی کرۆس هیوایەکی دیکەی مانشافتە.

ئەنجامی کۆتا شەش یاری : بردنەوە، بەرامبەربوون، بردنەوە، بردنەوە دۆڕان

لێدوانی نەیگلسمانی راهێنەر بەر لە یارییەکە

ئەمە دووهەم جارە ئەڵمانیا میوانداری یۆرۆ دەکات، بۆ من و یاریزانانیش ئەمە دەرفەتێکی دەگمەنە تاوەکو لە خاکی خۆماندا ببینە پاڵەوان. راستە فشارمان لەسەرە بەڵام هەستی ئێمە زیاتر دڵخۆشییە و ئەگەر بتوانین ئەو دڵخۆشیە بگوازینەوە بۆ یاریگا دەتوانین بە باشی دەربکەوین.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراو

نۆیەر

میتلشتاد، رودیگەر، تا، کیمیچ

ئەندریچ، کرۆس

موسیلیا، گوندۆگان، ریتز

هاڤێرتز.

……….

سکۆتلاند

سکۆتلاند ئەنجامەکانی ئەم دواییەی وەک پێویست نەبوون بەڵام لە یارییە فەرمییەکاندا جێگەی ئومێدن پاش ئەوەی لە پاڵاوتنەکان توانییان شکست بە ئیسپانیا و نەرویج بهێنن. هیوایەکی زۆریش بە ستیڤ کلارکی راهێنەر هەیە کە یەکێک لە باشترین پێکهاتەکانی مێژووی سکۆتلەندای لەبەردەستە و خاوەنی جۆن مەکینی کاپتنی ئەستۆن ڤیلا و سکۆت مەکتۆمینای ئەستێرەی یونایتدن. مەکتۆمینای توانی 7 گۆڵ لە 8 یاری پاڵاوتن تۆماربکات.

ئەنجامی کۆتا شەش یاری: دۆڕان، بردنەوە، دۆڕان، دۆڕان، بەرامبەربوون، بەرامبەربوون

لێدوانی راهێنەر بەر لە یارییەکە

دەزانین ئەڵمانیا بە باشی بەرامبەرمان دەردەکەون.  لە یاریگای خۆیانە و نایانەوێت کەس بێ ئومێد بکەن. کاتێک باسی پاڵەوانێتییە گەورەکان دەکرێت، ئەڵمانیا هەمیشە تیمێکی ترسناکە. چاوەڕوانی یارییەکی زەحمەت دەکەین بەڵام دەمانەوێت ئێمەش رکابەرێکی زەحمەت بین بۆ ئەوان.

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراو

گەن

رالستۆن، پۆرتیۆس، هێندری، تیێرنی، ئاندی رۆبێرتسن

مەکتۆمینای، گیڵمۆر، مەکگرێگەر، مەگین

چێ ئەدامس

—-

چانسی بردنەوە بەگوێرەی دەنگدان لە ماڵپەڕی فەرمی یوێفا

ئەڵمانیا 74٪

سکۆتلەندا 19٪

بەرامبەربوون 7٪

 

 

هاندەرانی سکۆتلەندا لە ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

Back to top button