دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

نوێترین هەڵوێستی ناچۆ لە هەمبەر ئەو ئۆفەرانەی پێشکەشی دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

بابەتی نوێکردنەوەی ئەستێرە دیارەکانی ریاڵ مەدرید درێژەی هەیە و، ناچۆ هێرناندێز ئێستا یەکێکە لەو سەردێڕانەی رۆژانە میدیاکان هەواڵی لەبارەوە بڵاودەکەنەوە.

ناچۆ نزیکەی چارەکە سەدەیەکە یانە شاهانەکە ماڵی دووەمێتی. ئەو بە دیاریکراوی لە ساڵی 2001 کاتێک هێشتا منداڵێکی گچکە بووە، خراوەتە فێرگەکانی مەدرید و وا 23 ساڵە ئەو پەیوەندییە درێژەی هەیە تا بوونی بە کاپتنی یەکەمی یانەکە لە وەرزی رابردوو کە دووانە نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگی بەرزکردەوە.

وەرزی 2022-2023 هەر بە خواست و پێداگیری کارلۆ ئانچلۆتی ئەو بەرگریکارە گرێبەستەکەی بۆ نوێکرایەوە. بەڵام وا دیارە چیتر بڕیارەکان جیاواز دەبن بەتایبەت لە خودی یارزانە 34 ساڵانەکەوە بەوەی لەگەڵ کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەم هاوینە، سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت. بەڵام نەک لە ئیسپانیا، بەڵکو لە کیشوەری ئەورووپایش نامێنێتەوە بۆ درێژەدان بە کاروانەکەی.

ئەو زانیارییە کە رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، باس لەوەش دەکات بە نیسبەت ناچۆوە لە ئەوروپا یان تەنها ریاڵ مەدرید، یاخود هیچ شوێنێکیتر.

رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە کە ئێستا یاریزانە ئیسپانیەکە زۆر نزیکە لە قەبووڵکردنی ئۆفەری یانەی ئیتیحادی سعودیە.

بە رۆیشتنی بۆ ئەو یانەیە، لەگەڵ کەریم بنزیمە یەکدەگرنەوە کە ماوەی ساڵانێکی زۆر نازناوە ناوخۆیی و کیشوەرەکانیان دەچنیەوە لە ریاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button