ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بەشێوەیەكی فەرمی هیرۆكی ئیتۆ ناوەڕاستكاری ژاپۆنی یانەی شتوتگارتی گواستەوە ریزەكانی.

هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی هیرۆكی ئیتۆی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


ناوەڕاستكارە تەمەن 25 ساڵانەكە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە بایرنەوە ئیتۆ گوتی:

شانازییەكی گەورەیە بۆ من كە یاری بۆ یەكێك لە گەورەترین یانەكانی جیهان بكەم، تەنانەت لە ژاپۆنیش ناوی بایرن میونشن پێگەیەكی تایبەتی هەیە.

هەموو شتێكم بە شتوتگارت بەخشی و سوپاسگوزاری یانەكەمم، بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئاڵنگارییەكانی داهاتووم، دەمەوێت بەشداری لە بردنەوەی چەندین نازناو لەگەڵ بایرن میونشن بكەم، كاتی ئەوە هاتووە هەنگاوێكی نوێ و بۆ پێشەوە بنێم بۆ منیش بایرن یانە گونجاوەكەیە بۆ گەیشتن بە خەونەكانم.

ئیتۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ شتوتگارت بەشداری لە 29 یاریدا كرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button