ئه‌وروپاگرنگترین

پێپ گواردیۆلا ستایشی گوندۆگان دەكات

” من دڵنیام رۆژێك لە رۆژان دەبێتە راهێنەرێكی گەورە ”...

Yariga App

یاریگا

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ستایشی ئێلكای گوندۆگان ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات.

پێپ گواردیۆلا و ئێلكای گوندۆگان ماوەی حەوت ساڵ بەیەكەوە وەك یاریزان و راهێنەر كاریان كردووە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا گوندۆگان لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

پێپ گواردیۆلا لە ستایشی ئێلكای گوندۆگان دەڵێت:

گوندۆگان سەركردەیەكی بەهێز و بێدەنگە، ئێلكای زۆر قسەی نەدەكرد، بەڵام كاتێك قسەی دەكرد هەمووان گوێیان لێدەگرت، بە منیشەوە وەك راهێنەر، ئەوە روون و ئاشكرا بوو كە یاریزانێكی زۆر زیرەكە، یەكێك لە زیرەكترین یاریزانەكانە كە تا ئێستا راهێنەرایەتیم كردبێت.

دەتوانێت یاریزانێكی خێرا بێت، دەتوانێت لێدانی بەهێز بێت، لە كاتی فشاردا بڕیاری درووست دەدات، دەزانێت تیمەكە پێوویستی بە چییە، ئەوە جۆری ئەو یاریزانەیە كە من بەدوایدا دەگەڕێم، من یاریزانە زیرەكەكانم خۆش دەوێت، تەنیا جارێك پێوویست بوو شتەكان بۆ ئێلكای روون بكەمەوە، جێرا تێدەگەیشت و جێبەجێی دەكرد، ئەمە شتێكی نا ئاساییە.

لە هەر شوێنێكی ناوەڕاستی یاریگادابێت بە باشی یاری دەكات، حەزی لە یاریكردن بە تۆپە لە شوێنە بچووك و داخراوەكان، بۆ نمونە وەك یاریزانی ژمارە دە لە پشت هێرشبەرەوە، هەموو شتێك لە ئەودا ناوازەیە، گۆڵكارێكی باشە و بە ئاسانی دەتوانێت لە وەرزێكدا دە بۆ پازدە گۆڵ بكات.

لە كۆتایشدا راهێنەرەكەی سیتیزن گوتی:

من دڵنیام رۆژێك لە رۆژان دەبێتە راهێنەرێكی گەورە.

گوندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی 304 یاری كرد و توانی60 گۆڵ بكات و 38 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button