ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ بایرن میونشن یەکەم گرێبەستی هاوینەی رادەگەیەنێت

بەرگریکارێکی ژاپۆنی دەبێتە یەکەم گرێبەستی کۆمپانی لە بایرن

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بایرن میونشن یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی رادەگەیەنێت و بەرگریکارێکی ژاپۆنی دەبێتە یەکەمین گرێبەستی کۆمپانی لە یانە ئەڵمانییەکە.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی راگەیاندراوە ئەمڕۆ هیرۆکی ئیتۆ بەرگریکاری ژاپۆنی یانەکە گرێبەست لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ دەکات و ئەو بەرگریکارە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات کە 30 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ هیرۆکی ئیتۆ واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات و تاوەکو هاوینی 2028 درێسی بایرن میونشن دەپۆشێت و دەبێتە یەکەم گرێبەستی ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری نوێی یانەکە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو پشکنینە پزیشکییەکان بۆ ئیتۆ دەکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن دەکات، بایرن جگە لەوەی بەرگریکارە 25 ساڵانەکەی ژاپۆن دەگوازێتەوە، لەگەڵ جۆناتان تاهـ بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن نزیکە و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.

هیرۆکی ئیتۆ رۆژی 12ـی مایۆی 1999 لە ژاپۆن لەدایکبووە و لەوەتەی ساڵی 2021 درێسی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button