ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ مژدە بە هاندەرانی ئەیسی میلان دەدات

بەڵێنی سوڵتان...

Yariga App

یاریگا –

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ مانەوەی سێ یاریزانی لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان راگەیاند.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ئەیسی میلان گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ پاولۆ فۆنسێکا واژۆ کرد، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە تا هاوینی ساڵی 2027 راهێنەری میلان دەبێت.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی راهێنەرە نوێیەکەیان مژدەیەکی گەورەی بە هاندەرانی یانەکەی دا، زڵاتان مانەوەی مایک ماینان، تیۆ هێرناندێز و رافایێل لیاوی لە یانەکە راگەیاند.

مایک ماینان، تیۆ هێرناندێز و رافایێل لیاو لە میلان دەمێننەوە، گرێبەستیان هەیە و لێرە دڵخۆشن، پێویست ناکات بۆ گواستنەوەی یاریزانی دیکە هیچ یاریزانێکمان بفرۆشین.

جۆشوا زیرکزی؟ ئەو یاریزانەم بەدڵە، یاریزانێکی زۆر باشە و توانای تایبەتی هەیە

زیرکزی هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی میلان، بەپێی میدیاکانی ئیتاڵیا، یانەکەی شاری میلانۆ تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی دوورە.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە وەرزەی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 37 یاری یانەکەی کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button