گرنگترینیۆرۆی 2024

دوایین زانیاری لەسەر نەخۆشییەکەی جۆن ستۆنز

"دیواری ئینگلاند ئامادەیە"

Yariga App

یاریگا –

جۆن ستۆنزی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای کردووە.

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سەرجەم یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە بەشداری مەشقەکانیان کردووە و هیچ یاریزانێک دانەبڕاوە.

جۆن ستۆنزی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەهۆی نەخۆشی بەشداری مەشقەکانی دوێنێ چوارشەممەی نەکرد، بەڵام لە نەخۆشییەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە.

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە کۆمەڵەی سێیەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سلۆڤینیا، دانیمارک و سڕبیا دەبێتەوە. خەونی ئینگلیزەکان بەدەستهێنانی جامەکەیە بۆ یەکەمار لە مێژوودا.

هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە 16ـی ئەم مانگە، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی سڕبیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button