دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سەرچاوە جیاوازەکان هەواڵە خۆشەکەیان بە هاندەرانی مەدرید راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید بە وردی چاودێری پەرەسەندنەکانی گفتوگۆی نێوان بایرن میونشن و ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەکەن و ئەمرۆیش لە چەندین سەرچاوەوە هەواڵی دڵخۆشکەریان پێگەیشت.

مەدرید هەر لە دوای رۆیشتنی مارسێلۆوە عەوداڵی گواستنەوەی سوپەر ستارێک بوو بۆ باڵی چەپ کە توانا هێرشبەرییەکانی بەگوێرەی پلانەیکانی یانە شاهانەکە بێت. ئەگەرچی هێنانی فێرلاند مێندی (ساڵی 2019 لە لیۆن)ـەوە هێزێکی باش بوو بۆ ئەو پێگەیە، بەڵام ناوبراو زیاتر لە ئەرکە بەرگریەکاندا سەرکەوتووترە وەک لە هێڵەکانی پێشەوە. بۆ ئەم مەبەستەیش ریاڵ دەیڤزی کەنەدی بە باشترین بژاردە زانیوە.

ئەستێرە کەنەدیەکە کە تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ باڤارییەکان هەیە، ماوەیەکە پەڵپی لە یانەکە هەیە و داوای بەرزترکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی دەکات. سەبارەت بەو داوایەش، بایرن زنجیرەیەک هەوڵی گرتووەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە رۆیشتنی ئەو رەگەزە کاریگەرە. بەڵام وا دایارە بێهودە بوونە لەو هەوڵەیاندا. ئەمڕۆ بە جیا سەرچاوەکانی وەک کادێنا سێر، ئاسی ئیسپانی و هاوکات بیڵدی ئەڵمانیش باسیان لەوەکرد ئەلفۆنسۆ و تیمەکەی دوایین ئۆفەری بایرن میونشنیان رەتکردووەتەوە کە بریتی بووە لە 13 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لەگەڵ 4 ملیۆنی دیکە وەک شیرینی و پاداشت.

ئاسی ئیسپانی زانیاریی زیاتری بڵاوکردووەتەوە کە ئەو هەواڵە ئەمڕۆ ئۆفیسەکانی مەدریدی دڵخۆش کردووە. بایرنیش نایەوێت مووچەکەی بۆ بەرز بکاتەوە بۆ 16 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی جێگیر.

ئەو سەرچاوە ئاشکرایشی کردووە کە گەر دەیڤز و بایرن نەگەنە رێککەوتن، ئەوان راستەوخۆ پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکەوە دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری فەرمی کە بڕی گواستنەوەکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بێت. لە کاتێکدا لایەنی ئەڵمانی چاوی لەوەیە 50 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت لەباری دەستبەرداربوونی لە یاریزانە 23 ساڵانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button