ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

داهاتوووی كانسێلۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

هەڵوێستی مانچێستەر سیتی سه‌باره‌ت به‌ جواو کانسێلۆ بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگه‌یاند، مانچێستەر سیتی ئاماده‌یه‌ دانوستان لەگەڵ بارسێلۆنا سەبارەت بە داهاتووی جواو کانسێلۆ بكات، بەو پێیەی یاریزانەکە دەیەوێت لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت و مان سیتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوه‌ ئاسانکاری بكات بۆ ئەوه‌ی  یاریزانەكه‌ بۆ هه‌میشه‌یی بچێته‌ بارسێڵۆنا یان هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی كارگێری یانە ئینگلیزییەکە خواستی خۆیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک گەیاندە خۆرخی مێندێز بریکاری یاریزانەکە، بەڵام مان سیتی فشار دەخاتە سەر یانه‌كه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌زووی داهاتووی یاریزانه‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌،چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ ئۆفه‌ری پێشكه‌شكراوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ بێت، بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی له‌ گفتوگۆدان و چوارچێوەیەکی کاتییان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ داهاتووی یاریزانه‌كه‌  بەم نزیکانە دیاریکردووە.

کانسێلۆ 32 یاری لە خولی ئیسپانی ئەنجامدا، دوو گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئەسیستیشی کرد هه‌روه‌ها لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسا 10 یاری ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button