ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان نایەوێ هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری چەکە کاریگەرەکانی ببێت و لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێکی دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.

لە نوێترین موژدەی دڵخۆشکەردا بۆ هاندەرانی نێرازۆری، نوێکردنەوەی گرێبەستی نیکۆلۆ بارێلای ئەستێرەی دیاری یانەکەیە.

بارێلا کە لەوەتەی ساڵی 2019 بۆ یەکەمین جار درێسی ئەژدیهاکانی پۆشی کاتێک بە خواستن لە یانەی کالیاریەوە روویکردە یانەکەی شاری میلانۆ، گرێبەستە نوێیەکەی بۆ ماوەیەکی درێژی ئەوتۆیە کە تا 2029 دەخایەنێت. ئەوە بەگوێرەی راگەیاندنە فەرمیەکانی ئینتەر.

بارێلای تەمەن 27 ساڵ لەو رەگەزە کاریگەرانەی یانەکە بوو کە توانی رۆڵێکی گەورە ببینێ لە پاڵەوانبوونی ئینتەر لە وەرزی رابردووی سێریائەی، بە جۆرێک لە 37 یاریی خولەکە بەشداریپێکرا. لەو خولە توانی دوو گۆڵ و سێ ئەسیست بکات.

هاوکات فابریزۆ رۆمانۆ بە ئاماژەیەک پەیامێکی خۆشتری پێیەی بۆ هاندەرانی پاڵەوانەکەی ئیتاڵیا بەوەی نوێکردنەوەی دواتر گرێبەستی هەریەکە لە لاوتارۆ مارتینێزی کاپتن و گۆڵکار و سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button