ئیسپانیایۆرۆی 2024

یوێفا بەهۆی پێکانەکەی دی یۆنگ قەرەبووی بارسێلۆنا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوێفا بەهۆی پێکانەکەی دی یۆنگ بە 50 هەزار یۆرۆ قەرەبووی بارسێلۆنا دەکاتەوە و ئەو ناوەڕاستکارە هۆڵەندییە پێویستی بە نەشتەرگەری نابێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی فڕەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریداوە بە 50 هەزار یۆرۆ قەرەبووی بلاوگرانا دەکاتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر هەر رۆژێک پێکانی دی یۆنگ بە 10 هەزار یۆرۆ قەرەبوو دەکرێتەوە.

دی یۆنگ بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە یۆرۆی 2024 ناتوانێت یاوەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بکات. سەرەڕای ئەوەی کە نۆ رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند کە ئامادەیە هەندێک مەترسی بۆ جامی ئەوروپا قبوڵ بکات، بەڵام دواجار دوای راوێژکردن لەگەڵ ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەکەی بڕیاری کشانەوەی لە رکابەرییەکان دا.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، دی یۆنگ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆ چارەسەرکردنی پێکانە درێژخایەنەکانی پاژنەی پێی راستی، بەڵام پێویستی نەشتەرگەری نییە. پزیشکەکان پێیان وایە بە تێپەڕبوونی کات و چارەسەری فیزیۆتێراپی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەبێت .

دی یۆنگ لەوەتەی رۆژی  21ـی ئەپریل/نیسانەوە نەیتوانیوە بگەڕێتەوە یاریگا، پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یاریی کلاسیکۆ تووشی پێکان بوو و گۆڕانکاری پێکرا. وەرزی رابردوو دی یۆنگ تووشی سێ پێکانی خراپ بوو و وەرزەکە وەک کابوسێک بۆی تێپەڕی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button