گرنگترینیۆرۆی 2024

هۆڵەندا یاریزانێکی دیکەی لەدەستدا

لە ماوەی 12 کاتژمێردا دوو یاریزانی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ماوەی 12 کاتژمێردا دوو یاریزانی بۆ یۆرۆی 2024 لەدەستدا.

فرێنکی دی یۆنگ، یاریسازی بارسێلۆنا شەوی رابردوو پێکانەکەی نوێبووەوە و بە ناچاری شاندی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

کەمێک پێش ئێستا، یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا بڵاویکردەوە؛ کۆپمێینەرس، یاریزانی ئاتاڵانتا لە ساتی خۆگەرمکردنەوە بۆ یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئایسلاند، تووشی پێکان بوو.

یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

تیون کۆپمێینەرس بەشداری لە یۆرۆی 2024 ناکات. یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ناتوانێت بەشداری یۆرۆ بکات، دوای ئەوەی لە کاتی خۆگەرمکردنەوەی یاری شەوی رابردوو بەرامبەر ئایسلاند، تووشی پێکان بوو. تیون، بیرمان لای تۆیە.

رۆناڵد کومان، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی دی یۆنگ، یان ماتسن، بەرگریکاری بۆڕووسیا دۆرتموندی بانگهێشتکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنگرەوەی کۆپمێینەرس دیارینەکراوە.

هۆڵەندا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە کۆمەڵەی چوارەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا، نەمسا و فڕەنسا یاریی دەکات و پێش ئەوەی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات سەرەتای مانگی داهاتوو دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر کەنەدا و ئایسلەندا دەکات.

هۆڵەندا لە وەشانی 2016ـی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێبەش بوو، نەیتوانی لە پاڵاوتنەکان بگاتە یۆرۆ، لە وەشانی رابردووش لە قۆناخی 16 کرایە دەرەوە، ئاشەوانەکان لە مێژوودا 10 جار بەشداریی یۆرۆیان کردووە و جارێک نازناوەکەیان بەدەستهێناوە، مارکۆ ڤان باستن و هاوڕێیەکانی بوونە پاڵەوانی یۆرۆی 1988.

بابەتی زیاتر

Back to top button