ئیسپانیا

ژمارەیەک راهێنەر بە دردی چاڤی دەچن

Yariga App

یاریگا –

لە کۆی شەش تیپی وەرزشی یانەی بارسێلۆنا، تەنها یەک تیپ راهێنەری ئێستای بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ دەمێنێتەوە.

کاتێک خوان لاپۆرتا لە ساڵی 2021 ئەرکی سەرۆکایەتی بارسێلۆنای گرتە ئەستۆ، یەکێک لە دروشمەکانی ئەوە بوو کە وەرزێکی خراپ و بێ دەستکەوت باجی هەیە، یەکەم کەسیش کە پێویستە باجەکەی بدات، راهێنەری تیپەکەیە.

لە کۆتایی وەرزی 2023-2024 تیمی بارسێلۆنای پیاوان وەرزێکی بێ دەستکەوتی کۆتایی پێهێنا و یانەکە هاوکارییەکانی لەگەڵ چاڤی وەستاند و هانسی فلیکی ئەڵمانی لە شوێنی ئەو دانا. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەتا بڕیار بوو وەرزی داهاتووش چاڤی لە سەر کورسی یەدەکی بارسێلۆنا بەردەوام بێت.

تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی بارسێلۆنا

تیپی باسکەی بارسێلۆنا کە لە لالیگا و یۆرۆلیگ نەگەیشتە هیچ شوێنێک و بەم شێوەیە رۆجەر گریمۆدی راهێنەریش بە دەردی چاڤیدا چوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

هەروەها جۆناسان جیرالدێزی راهێنەری تۆپی پێی ئافرەتانی بارسا (سەرەڕای سەرکەوتنەکانی و بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ) و جیسوس ڤێلاسکۆ راهێنەری فوتساڵ و ئیدۆ کاسترۆی راهێنەری هۆکی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵن.

تەنها ئەنتۆنیۆ کارلۆس ئۆرتێگا کە شەوی رابردوو تیپەکەی کردە پاڵەوانی ئەوروپا، وەرزی داهاتوو لە سەرکردایەتیکردنی تیپی تۆپی دەستی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت و گرێبەستی بۆ دوو ساڵی دیکە تا ساڵی 2026 هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button