عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

کاساس: دەمانەوێت سبەی شەشەمین بردنەوە بەدەست بهێنین

Yariga App

یاریگا –

خیسوس کاساس و یوسف ئەمین پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤیێتنام سەرەڕای ئەوەی عێراق سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە، بەڵام دووپاتیان کردەوە لەپێناوی هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان دەیانەوێت لەو یارییە ببەنەوە و تەواوی خاڵەکانی کۆمەڵەکەیان بەدەست بهێنن.

خیسوس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی بەرامبەر ڤیێتنام دەڵێت :’تەواوی یاریزانەکانمان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەن، هەرچەندە چەند یاریزانێکمان هەست بە ئازار دەکەن و بە پێکانەوە هاتوون، بەڵام هەوڵ دەدەین بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیان بکەین، ئێمە دەمانەوێت تەواوی خاڵەکانی کۆمەڵەکامان بەدەست بهێنین، بۆیە یارییەکەی سبەی بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە دەمانەوێت هاندەرانمان دڵخۆش بکەین و بە تەواوی خالەکانەوە بگەینە قۆناخی داهاتوو’.

هەروەها کاساس گوتیشی :’ئێمە لە قۆناخی کۆتایی زۆر پێویستمان بە هاندەرانمان دەبێت کە ماوەیەکی زۆر بوو لە هەڵبژاردەکەیان دوورکەوتبوونەوە، یاریکردن لەناو بەسرە و لەناو هاندەرانمان گڕوتینی زیاترمان پێدەدات، ئێمە لە هەموو یارییەک بە باشی خۆمان ئامادە دەکەین و هەوڵ دەدەین بە تامەزرۆییەوە یارییەکان بکەین، یارییەکان دۆستانە بن یان فەرمی ئێمە بە هەمان گڕوتینەوە خۆمان ئامادە دەکەین.

شتن بە مۆندیالی 2026 لە یاریگای بەسرە میوانداریی ڤیێتنام دەکات کە لە یاریی چوون شێرەکانی رافیدەین بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا و عێراق هەر پێنج یارییەکەی بردووەتەوە و بە 15 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button