یوسف ئەمین: سەرجەم یاریزانانی عێراق بەپەرۆشین بەرامبەر ڤیێتنام یاریی بکەین
یاریگا-
یوسف ئەمین ئەستێرەی لاوی کوردی هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یارییەکەی سبەی لە بەسرە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەڵێت :’راستە پێشتر سەرکەوتنمان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە، بەڵام هەموومان لەبەر هاندەران تامەزرۆین سبەی لە بەسرە بەرامبەر ڤیێتنام یاریی بکەین’.
سبەی سێ شەممە ( 11ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024 ) لە دوایین یاری قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی عێراق لە بەسڕە بەرامبەر ڤیێتنام یاری دەکات، دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ یاریەکە کیم سانگ سینیگ راهێنەری هەڵبژاردەی ڤیێتنام گوتی:
عێراق هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و رووبەرووبوونەوەیان ئاسان نیە و لە لوتکەی گڕوپەکەدایە، بەڵام ئێمە بۆ سێ خاڵی یاریەکە هاتوینەتە ئێرە، لە کاتی هاتنمان بۆ عێراق تاوەکو ئێستا رووبەرووی پلەی گەرمیەکی بەهێز بووینەتەوە هەوڵمانداوە یاریزانان ڕابێنین لە کەشەکە، هەڵبژاردەی عێراق لە رووی هونەریشەوە بەهێزن تایبەت خاوەن هێرشبەرێکی وەکو ئەیمەن حوسێنن کە دەبێ زۆر ئاگاداری بین.
یوسف ئەمین یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق کە لە کۆنگرە رۆژنامەنیەکە ئامادەبوو دەربارەی یاریەکە رایگەیاند:
: خەونی هەموو یاریزانێکە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یاری بکات تایبەت عێراق کە ساڵانێکی زۆرە نەگەیشتووە بە کۆتاییەکانی مۆندیال، هەموومان بە پەرۆشەوە بۆ یاریەکەی سبەی ئامادەین و سەرجەم یاریزانەکان ئارەزوو دەکەن بەرامبەر هاندەرانی عێراق یاری بکەن چونکە کەشێکی تایبەتە.
یاریەکەی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و ڤێتنام کاتژمێر 9ـی شەو دەکرێت، عێراق بە 15 خاڵ لە خانەی یەکەمدایە و ڤێتنامیش بە 5 خاڵ لە خانەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەمی قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دێت.