ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرکۆنەی ریال مەدرید دەکرێت؛ تەنیا گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئازاد دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسێکی یانەی بایرن میونشن هێرش دەکاتە سەر ریال مەدرید و بڕوای وایە ئەوەی ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان روودەدات نادادپەروەرییە.

ماکس ئیبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەکانی ئەڵمانیا لەبارەی گرێبەستە بەخۆڕاییەکانی ئێستای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت :’ئێستا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان تەواو تێکچووە و شڵەژاوە، من بەمە ئاسوودە نیم و دەترسم رۆژێک لەناکاو ئەم دۆخە بتەقێتەوە، ئێستا پارە لە بازاڕەکە نەماوە، چونکە خەریکە یانەکانی سعوودیە دێنە پێشەوە و بازاڕەکە وەستاوە، خەریکە چیدیکە یانەکان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان سوودمەند نابن، یاریزانەکان و بەڕێوەبەری کارەکان و خێزانەکانیان هەمووان لە گرێبەستی یاریزانان سوودمەند دەبن، تەنیا یانەکان نەبێت’.

ریال مەدرید لەم هاوینە کیلیان ئێمباپێی لە پاریس سانجێرمانەوە بردە ریزەکانی بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک بە پاریس سانجێرمان بدات، لەکاتێکدا هێرشبەرە فڕەنسییەکە گرانبەهاترین یاریزانی ئێستای بۆرسەی یاریزانانە و نرخەکەی 180 ملیۆن یۆرۆیە.

بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن رەخنەی توند لە یاریزانان دەگرێت و بە چاوچنۆک ناویان دەبات و دەڵێت :’یاریزانەکان زۆر چاوچنۆک بوون، ئامادە نین گرێبەستەکانیان نوێبکەنەوە بۆ ئەوەی بە گرێبەستی ئازاد بڕۆن و شیرینی گرێبەستەکانیان وەربگرن، بەمشێوازە یانەکانیان بەهیچ شێوەیەک لێیان سوودمەند نابن، بەمشێوەیە یانەکان هیچ داهاتێکیان دەست ناکەوێت و تەنیا یاریزانەکان و کەسانی دەوروبەریان سوودمەند دەبن’.

ئێمباپێ بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی، بە گرێبەستێکی ئازاد روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان ئێمباپێ 150 ملیۆن یۆرۆ وەکو شیرینی گرێبەستەکەی لە یانە مەدریدییەکە وەردەگرێت.

ریال مەدرید لەم ساڵانەی دواییدا جگە لە ئێمباپێ هەریەکە لە داڤید ئالابا لە بایرن میونشن و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە چێڵسییەوە بردە ریزەکانی، لەسەر ئاستی یانەکانی ئەوروپا بە گشتی دیاردەی گرێبەستی ئازاد ساڵ لەدوای ساڵ لە زۆربووندایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button