ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی گەورە دەخاتە بەردەم ئاتلێتیکۆ مەدرید

یورێنتی داواکراوی سەرەکییە

Yariga App

یاریگا –

ئەهلی سعودی هەوڵی گواستنەوەی مارکۆس یورێنتی، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات.

ئەهلی لە هاوینی رابردووشدا هەوڵی گواستنەوەی یورێنتیدا، بەڵام ئاتلێتیکۆ رەتیکردەوە دەستبەرداری ببێت.

تۆڕی Fichjes بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ نایەوێت یاریزانەکەی لەدەستبچێت، بەڵام ئۆفەری یانە سعودییەکە زۆر گەورەیە و ئەمەش دەرگاکانی گواستنەوەی بە کراوەیی هێشتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە بێت، ئەهلی ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی یورێنتی خەرج بکات و بۆ ماوەی دوو ساڵیش گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ دەکات.

هەرچەندە دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی یاریزانی 29 ساڵان ماوە، بەڵام ئەگەرەکانی بەردەم گواستنەوەی بۆ کەنداو زۆر بەهێزن.

یورێنتی دەرچووی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و پێشتر یاری بۆ دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کردووە. لە ساڵی 2019 بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند لە ریالەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ کرد.

یورێنتی دەتوانێت لە تەواوی شوێنەکانی هێڵی ناوەڕاست یاری بکات و یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی دیێگۆ سیمیۆنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button