ئێمباپێ خەونی هالاند لەناو دەبات

یاریگا –
په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به ریال مه‌درید خه‌ونی ئێرلینگ هالاندی یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ناو ده‌بات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویكردۆته‌وه، گرێبه‌ستی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ كلیان ئێمباپێ، زۆرترین کاریگەری له‌سه‌ر ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتییە هه‌یه، چونكه یاریزانه نه‌رویجیه‌كه خه‌ون به یاریكردن به درێسی مێرێنگی ده‌بینێت.
هالاند لە هاوینی 2022 لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، لەگەڵ تیپەکەدا درەوشایەوە و ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد، ساڵی رابردوو توانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەدەستبهێنێت
رۆژنامه‌ی ئاس رایگه‌یاندووه، کەسێک هەیە بە راگەیاندنی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ یانەی ریال مەدرید کاریگەری زۆری لەسەرە، ئەویش ئێرلینگ هالاندی 23 ساڵە، كه لە ساڵی 2017 هیوای زۆری هه‌بوو پەیوەندی به ریال مه‌درید بكات، چونكه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت درێسی یانه‌ی ریال مه‌دید بپۆشێت و چه‌ند جارێكیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه.
❌ Haaland, en fuera de juego por el fichaje de Mbappé
✍️ @As_MarcoRuiz https://t.co/n0budoGyOG
— Diario AS (@diarioas) June 8, 2024
ئاس نوسیویه‌تی، ئەگەری په‌یوه‌ندیكردنی هالاند به ریال مەدرید لە داهاتوودا بە تەواوی داخرا، هەموو شتێک قورس بووە، هه‌رچه‌نده رافایلا پیمیانتا، بریکاری یاریزانە نەرویجییەکە، له كاتی گرێبەسته‌كه‌ی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی سوودبەخشانه پلانه‌كه‌ی بۆ یاریزانە داڕشتووە، بەو پێیەی له گرێبەستەکە مەرجێکی لەخۆگرتووە کە رێگە بە هالاند ده‌دات لە هاوینی 2024 به بڕە پارەیەک یاریزانه‌كه ریزی یانه‌كه جێبهێڵیت، جگە لەوەش ئەم بڕە پارەیە بە تێپەڕبوونی ساڵان کەم دەبێتەوە، ئه‌مه‌ش دەرگایەکه کە ریاڵ مەدرید له‌و كاته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.
رۆژنامەکە رونیشیكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات کێشەی ریال مەدرید ئەوە دەبێت چۆن مووچەی دوو ئەستێرەی گەورەی وەک هالاند و ئێمباپێ به‌یه‌كه‌وه بدات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواستی یانه مه‌دریدیه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه كه‌متر بۆته‌وه.
ئاس لە کۆتایی روونیکردەوە، مانچێستەر سیتی چه‌ند جارێك هه‌وڵیاداوه بۆ نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ هالاند ده‌ست پێبكه‌ن، ڕاگەیاندنی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ مەدرید پاڵنه‌رێكی به‌هێزتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رازی بێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵی دیکه درێژبکاتەوە
هالاند 98 یاری لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە و 90 گۆڵی تۆمارکردووە و 15 ئه‌سیستیشی کردووە.