یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە هۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.
هەرچەندە ئەمڕۆ ماوریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەکە رایگەیاند کە %99 دۆن بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا ئامادە نابێت، بەڵام گومان لە قسەکانی هەبوون و چاوەڕێ دەکرا گۆڕانکاری لەم بریارەی بکرێت، بەڵام بریارەکەی بووە راستی و هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکە یاری ناکات.
بریارە سبەی شەممە یۆڤێنتۆس لە یاری گەڕی سێزدەی سێریائەی کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی هەولێر ببێتە میوانی ئاتالانتا.