ئیسپانیایاریگا

فلۆرێنتینۆ پێرێز دووبارە گالاکتیکۆسی لە ریال مەدرید دروستکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەهای یاریزانانی ریال مەدرید، وەرزی داهاتوو بە بەراورد بە ریال گالاکتیکۆس (2004)، ریال مەدریدی دوو دەیە لەمەوبەر 694 ملیۆن یۆرۆیە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز جارێکی تر ریالێکی ئەفسانەیی پێک هێنایەوە و رێکۆردێکی تری تۆمارکرد. ئەمە سێیەم تیپی ریال گالاکسییە. باشترین سەرۆکی مێژووی ریال مەدرید ( لەدوای بێرنابیۆ )، دوای گرێبەست کردن لەگەڵ ئێمباپێ تیپێکی تری خەونەکانی دروستکردووە. سەردەمێکی نوێی گالاکتیکۆس کە هیوادارە بە چەندین نازناو کۆتایی پێبێت و بەردەوام بێت لە درێژکردنەوەی ژمارەی پێوانەیی خۆی، بەتایبەتی چامپیۆنزلیگ، ئەو جامەی خۆشەویستترینە لەلای هاندەرانی ریال مەدرید. هەرچەندە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ریال 6 جار ئەم جامەی بەدەستهێناوە.

بە هاتنی ئێمباپێ، ئانچیلۆتی دەتوانێت پێکهاتەی یازدە یاریزانی هەبێت کە بەهای نزیکەی یەک ملیار یۆرۆیە. ئێمباپێ و بێلینگهام زۆرترین بەهایان لە ترانسفێرمارکێت هەیە و بەهای هەریەکەیان 180 ملیۆن یۆرۆیە، ڤینیسیۆسیش لە پلەی دووەمدا 150 ملیۆن یۆرۆیە.

پێویستە رۆدریگۆ و کاماڤینگا و چوامینی بۆ لیستەکە زیاد بکرێت ئەمانە ئێستا بەهایان 100 و 90 ملیۆن یۆرۆیە. تیپێکی بێ هاوتا کە یاریزانانی دیکەی وەک ئالابا، ئاردا گولەر، برایم، خوسێلۆ و ئێندریک لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت. بەهای ئەم کورسییە لەماوەی ئەم وەرزەدا زۆر گرنگ دەبێت، بەو پێیەی ریال مەدرید بەشداری لە 7 رکابەریی جیاوازدا دەکات.

بەهای 11 یاریزانەکەی ریال لە وەرزی داهاتوو: 957 ملیۆن یۆرۆیە

کۆرتوا 30 ملیۆن یۆرۆ
کارڤاخال 12 ملیۆن یۆرۆ
رودیگەر 25 ملیۆن یۆرۆ
میلیتاو 70 ملیۆن یۆرۆ
مێندی 20 ملیۆن یۆرۆ
چوامینی 90 ملیۆن یۆرۆ
ڤاڵڤێردی 100 ملیۆن یۆرۆ
بێلینگهام 180 ملیۆن یۆرۆ
رۆدریگۆ 100 ملیۆن یۆرۆ
ڤینیسیۆس 150 ملیۆن یۆرۆ
ئێمباپێ 180 ملیۆن یۆرۆ

ریال گالاکتیکۆس

بەهای تیمی ریال مەدرید گالاکتیکۆس (ساڵی 2004): 263 ملیۆن یۆرۆ

کاسیاس 25 ملیۆن یۆرۆ
میشێل سالگادۆ 10 ملیۆن یۆرۆ
هێلگێرا 11 ملیۆن یۆرۆ
واڵتەر ساموێل 25 ملیۆن یۆرۆ
رۆبێرتۆ کارلۆس 30 ملیۆن یۆرۆ
گڕاڤێسن 6 ملیۆن یۆرۆ
بێکهام 40 ملیۆن یۆرۆ
زیدان 25 ملیۆن یۆرۆ
فیگۆ 22 ملیۆن یۆرۆ
رائول 24 ملیۆن یۆرۆ
رۆناڵدۆ 45 ملیۆن یۆرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button