عێراق

ئەیوب ئەدیشۆ گەڕایەوە مەشقەکانی قوەی جەویە

Yariga App

یاریگا-

دوای پشوویەکی چەند ڕۆژە یانەی قوەی جەویە جارێکی تر ئەمڕۆ لە یاریگای تایبەت بەخۆی مەشقەکانی دەستپێکردەوە.

ئەیوب ئەدیشۆ ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشقەکان و سەرپەرشتی ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردەوە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەیوب بڕیاری وازهێنانی لە تیپەکە دابوو کارگێڕی جەویەش دوای دانوستانێکی زۆر توانیان راهێنەری ناوبراو رازی بکەنەوە تاوەکو جارێکی تر بگەڕێتەوە و پێشووتر بە هۆی دووشکستی لە دوای یەک بەرامبەر زەوڕا و نەورۆز دەستیلەکار کێشابویەوە، ئەمڕۆش سەرجەم یاریزانەکانی یانەکە لە مەشقەکان ئامادەبوون جگە لە عەلی جاسم، ئەیمەن حوسێن، ئیبراهیم بایش و سەعد ناتق بە هۆی پەیوەندی کردن بە هەڵبژاردەی عێراقەوە دابڕا بوون.

ئەیوب بە مەرج گەڕایەوە ڕاهێنەرایەتی تیپەکە.

مەرجی گەڕانەوەی ئەدیشۆ بۆ راهێنەرایەتی یانەی جەویە هێنانی نزار ئەشڕەف بوو وەک یاریدەدەر لەگەڵی کار بکات و کارگێڕی جەویەش بەم داوایە ڕازی بوو، نزار چەند ڕۆژێک لە مەوبەر وازی لە یاریدەدەری ڕازی شنێشل ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق هێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button